گەیشتن بەلوتکەی شاهانە

ئه‌ربیل هیڵز له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی یاریگەیه‌كی گۆلفی جیهانی ئاست به‌رز بونیات نراوه‌. سه‌نته‌رێكی لەشساغی و كات به‌سه‌ر بردنى نایابیشى تێدا دروست دەکرێت کە جیاوازە لە هه‌ر شتێكى هاوچەشن کە پێشتر بینیومانه‌. مەودا و ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ خستنه‌ سه‌رێكی نایابه‌ بۆ سه‌ر دیمه‌نه شارستانییەکەى هه‌ولێر.

شوێنی خۆت بکەوە
لە ناوچەی پاڵەوانەکان

گۆڕەپانى گۆڵفەکە بە باڵه‌خانەى‌ نیشته‌جێ بوونی جوان و سەرنج ڕاکێش  و ڕووبەرى سه‌وز ده‌وره‌ دراوە. هەروەها سیسته‌مێکى ئاودێری پێشکەوتوو کە لە ڕێگەی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ كۆنترۆڵ دەکرێت ‌بەردەوام کار دەکات تا ئەو گۆڕەپان و ڕووبەرە سەوزانە بەدرێژایی ساڵ سەوز بمینێنەوە. ستافێکى تەکنیکى کارامە کار لەسەر چاکڕاگرتنى ئامێر و مەکینە تایبەتەکانى ئاودێرى و کەلوپەلەکانى یانەى گۆڵفى هەولێر دەکات.

ژیان له‌ لوتكه‌ی پێشبینییه‌كان:

كۆشكه‌كانی ئه‌ربیل هیڵز

ئەو دیمەنەى پاڵەوانەکانى گۆڵف دەیبینن:

كۆشكه‌كانی گۆلف

ئاو ژیانە:

كۆشكه‌كانی كریك

شاهانه‌ترین ژیان بۆ هه‌ولێر:

كۆشكه‌كانی گرۆوڤ

ژیانێکى زێڕین بۆ خانەوادەکەت:

گراند پالێی

ڕواڵه‌تێك كه‌ خواستی ئاست بەرزى تۆ ده‌رده‌خات:

شێوازەکانى بیناسازی

شاتو داڤنیۆ

بە شێوازى بیناسازى کۆشکە نایابە شاهانەکانى دەرەوەى شاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا دروستکراون، بەڵام بە شێوەیەکى جوان و سەرنجڕاکێش نوێگەریی لە دیزاینەکانیان کراوە. ئه‌م كۆشكانه‌ ڕووبه‌رێکى فراوان بۆ ژیانێکى خۆشگوزەران دەڕەخسێنێنن، هەر وەکوو چیرۆکە ئەفسووناوییە

تۆسكانا

دروستکراوە تا لەگەڵ خانەوادەکەت چێژ لە پێکەوە بوون و دانیشتى کاتبەسەربردن لە کەشێکى خۆش بەسەربەرن. لە خانووى تۆسکانا  هەست دەکەیت لەناو باخچەیەکى پڕ لە دارو نەمام و سەوزایی دەژیت و خوانه‌كان له‌ كه‌شێكی فێنك و سێبه‌ردا و لە نێو دیمه‌نه‌ سروشتییه‌كانی تێر به‌ تیشكی خۆر ئەنجامدەدرێن.

پاڵم سپرینگز

لەم کۆشکە مۆدێرنانە جەخت لەسەر بەکارهێنانێکى سەرنجڕاکێشى شوشە و پەنجەرە دەکرێتەوە بە شێوەیەک کە سروشتى دەرەوە تێکەڵى تایبەتمەندییەکانى ژوورەوە دەبێت.

ڕۆياڵ كڕاون

کۆشکەکانى ڕۆیاڵ کڕاون دووباره‌ دیزاینکردنەوەى نەخش و هونەرە کلاسیکییەکانى ڕۆژهەڵاتە و تێکەڵکردنیانە لەگەڵ هونەرى بیناسازى هاوچەرخ تا بەرهەمێکى هونەریی جیاواز

مێرگێکى بەرز

جۆرەها دار و ڕووەکى جوان دیمەنى ئەربیل هیڵز دەڕازێنێتەوە. ئەم پڕۆژەیە بە ژیانه‌وه‌ پێشوازی له‌ ژیان ده‌كات. چەندین پلەى جۆراوجۆرى ڕەنگى سەوز لە گەڵاکانى داروبارەکانى ئەربیل هیڵز دەبینرێن و لە ژیر دارەکانیش سێبه‌رێکى زۆر ئارامبەخش دروست دەبێت کە هێزى با كه‌م ده‌كاته‌وه و پلەکانى گه‌رما داده‌به‌زێنێت و هه‌وا پاك ده‌كاتە‌وه‌.

لە نێو ئەو ڕووبەرە سەوزاییە جوانەى ئەربیل هیڵز، ژمارەیەک دەریاچە و ڕووبارى بەیەکەوە به‌ستراو هە‌سته‌كان خۆشتر دەکەن و دیمەنى گرده‌ شه‌پۆلداره‌كان سەرنجڕاکێشتر دەکەن.

شوێنەکانى کات بەسەربردن و گردبوونەوەى هاوڵاتیان لە کەنارى ڕووبار و دەریاچەکان و ته‌نانه‌ت لە  سەر دورگه‌یه‌كی بچووكدا، هەردوو توخمى مرۆڤ و سروشت كۆده‌كاته‌وه‌.

شوێنێك بۆ پێکەوەبوون و یاریكردن

هەر شتێکت پێویست بێت تا تەندروست بیت و لەشێکى ساغ و لێهاتووت هەبێت و لە پەیوەندیدابیت لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت لە چوارچێوەى پڕۆژەى ئەربیل هیڵز دەست دەکەوێـت. پێویست ناكات دوور بڕۆیت ئەگەر پێداویستییەکت بوێت، ئەربیل هیڵز هەموو شتێکت بۆ دابین دەکات، لەبەر ئەوە لەم کۆمەڵگە ناوازەیە، تۆ بە ئارامی دەنویت.
لێره‌دا هەموو پێویستییه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێکوپێک دابین کراوە. چێژ له‌ گه‌ڕان به‌نێو بازاڕدا وەربگرە و پێداویستییەکانى خۆت بکڕە، یان سه‌ردانی بانك بکە یان جلوبه‌رگت لە شوشتنگه‌ی وشك دابنێ و دواییش له‌ قاوه‌خانه‌كه کوپێک کاپاچینۆ نۆش بکە‌. له‌ ڕۆژێكی پشوودا هاوڕێكانت ببینه‌ و پێکەوە خواردنێکى خۆش بخۆن، یان ستایلى قژت لە ساڵۆندا بگۆڕە‌. پێویستت به‌ ده‌رچوون نییه‌ له‌ ئه‌ربیل هیڵز، هەموو پێداویستییەکى ژیانێکى خۆشگوزەران لەم کۆمەڵگە نایابە دەست دەکەوێت‌.

گرنگی پێدانت تۆمار بکە

    گرنگی پێدانت تۆمار بکە