ژیان له لوتكه‌ی پێشبینییه‌كان: كۆشكه‌كانی ئه‌ربیل هیڵز
کڕینى ماڵێك له ئه‌ربیل هیڵز وه‌به‌رهێنانێكی جێمتمانەیە بۆ ئایندە و مسۆگەرکردنی ژیانێکى دڵرفێنە بۆخۆت و خانەوادەکەت. نەخشەى خانووەکان بە ویست و دڵى تۆ دەبێت و ئێمەش بە به‌رزترین ئاستی بیناسازى بۆت دروست دەکەین. لە پڕۆژەکەمان ده‌توانیت گشت پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ونه‌كانت بەدیبهێنیت.
دانیشتوانى كۆمه‌ڵگەی ئه‌ربیل هیڵز له‌سه‌ر ژیانێكی پڕ لە بژارده ڕادەهێنرێن. خانووەکانى ئەربیل هیڵز بە چەند گروپێکى جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه: كۆشكەکانى گۆلف (نزیک گۆڕەپانى گۆڵف)، كۆشكەکانى كریك (کەنارى ئاو) و كۆشكەکانى گرۆوڤ (ناو باخچە). بۆ خانەوادە گه‌ورەکانیش ئه‌ربیل هیڵز بژارده‌ی (گراند پالێی) پێشکەش دەکات کە کۆشکێکى گەورە و ناوازەیە.
ئەو دیمەنەى پاڵەوانەکانى گۆڵف دەیبینن:
كۆشكه‌كانی گۆلف
خه‌یاڵ بكه دیمه‌نێكی سروشتیی سه‌وزی بێ كۆتا له گرده به‌رز و نزم و داره نوشتاوه‌كان كه به‌ره‌و ئاسۆ یان لە کاتى ئێواران بەرەو و ڕۆژئاوا درێژ ده‌بێته‌وه.
كۆشكه‌كانی گۆلف بە شێوازه کانى بیناسازی (شاتو داڤنیۆ) و (تۆسكانا) و (پاڵم سپرینگز) به‌رده‌ستن و دیمه‌نێكی ناوازە دەڕەخسێنێنن بۆ خاوەنەکانیان كه ده‌ڕواننە سه‌ر یاریگەی گۆلفەکە و دیمەنە جوانەکانى تر‌ى پڕۆژەکە.
ئاو ژیانە:
كۆشكه‌كانی كریك
جوڵەى لەسەرخۆى ئاو و ڕیتمى ژیان و نوێ بوونه‌وه. كۆشكه‌كانی كریك ده‌كه‌ونه سه‌ر کەناڵە ئاوییەکان وئەمەش جوانییەکى زیاتر دەبەخشێتە دیمه‌نه سروشتییه‌كانی ئه‌ربیل هیڵز. ئەو ڕووبارانە شێیەکى سروشتى بڵاو دەکەنەوە و هەواى ناوچەکە فێنکتر دەکەن.
كۆشكه‌كانی گۆڵف بە شێوازه کانى بیناسازی (شاتو داڤنیۆ) و (تۆسكانا) و (پالم سپرینگز) به‌رده‌ستن. ئەم کۆشکانە هەستێکت پێ ده‌به‌خشن كه‌ژیان لە ئەربیل هیڵز بریتییە لە ئاستێكی نوێی ئارامیی.
شاهانه‌ترین ژیان بۆ هه‌ولێر:
كۆشكه‌كانی گرۆوڤ
داره‌كان، هەمیشە، گەواهیی به‌رگه‌گرتن و پتەویی و كات و هێزی سروشت دەدەن. له كۆشكه‌كانی گرۆڤدا هەست بە ئارامیی و خۆشییەکى زۆر لە ئامێزى سروشتدا دەکەیت و چێژ لە دەنگى لەرینەوەى گەڵا و لقى دارە بەرزەکان وەردەگریت لەکاتی كزه بای ئێواراندا.
كۆشكه‌كانی گرۆوڤ بە شێوازه کانى بیناسازی (شاتو داڤنیۆ) و (تۆسكانا) و (پالم سپرینگز) و (رۆیاڵ کڕاون) به‌رده‌ستن. کۆشکێک لێرە بکڕە و ژیانێکى خۆش و تەندروست بۆ خۆ‌ت و خۆشه‌ویستانت بەدەست بهێنە.
ژیانێکى زێڕین بۆ خانەوادەکەت:
گراند پالێی
خێزان و ئەو ژیانەى لەدەوروبەرى دەگوزەرێت به‌هادارترین گه‌نجینه‌مانە و سه‌رچاوه‌ی مه‌زنترین خاڵه‌كانی هێزمانه. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن خانەوادەیەکى گەورەن بەختەوەرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خانەوادەکان گەشە دەکەن و خانەوادەى تریان لێ دروست دەبێت و گرنگە ئەم گەشە سەندنە ڕەچاو بکرێت تا خانەوادەکان لەتەک یەکترى بە شادیی بژین.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئەم حاڵەتە، کۆشکەکانى نیشته‌جێبوونی ئه‌ربیل هیڵز چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ ئه‌و خانه‌وادانه دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌خوازن خۆشییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوبەش بكه‌ن و به‌رده‌وامیی بە په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ خوشك و برا و پور و مامه‌كانیان بده‌ن و له‌هەمان کاتیش‌دا بواری ئه‌وه‌یان هه‌یه بكشێنه‌وه بۆ چێژ وه‌رگرتن له ڕووبه‌ری تایبه‌تی و پێویستی خۆیان.
شاتو داڤنیۆ
كۆشکەکانی گۆڵف /جۆری A
بە شێوازى بیناسازى کۆشکە نایابە شاهانەکانى دەرەوەى شاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا دروستکراون، بەڵام بە شێوەیەکى جوان و سەرنجڕاکێش نوێگەریی لە دیزاینەکانیان کراوە. ئه‌م كۆشكانه ڕووبه‌رێکى فراوان بۆ ژیانێکى خۆشگوزەران دەڕەخسێنێنن، هەر وەکوو چیرۆکە ئەفسووناوییە کلاسیکییەکان. بنمیچه‌کانیان بەرزن و ڕێگە بە ڕووناکى دەدەن ماڵەکان ڕووناکتر و جوانتربکەن. ئەم کۆشکانە بە جوانترین شێوە بینا دەکرێن و سیما و ڕەنگەکانیان چێژێکى تایبەت و ژیانێکى خۆش بە خاوەنەکانیان دەبەخشن.
تۆسكانا
كۆشکەکانی گۆڵف /جۆری A
دروستکراوە تا لەگەڵ خانەوادەکەت چێژ لە پێکەوە بوون و دانیشتى کاتبەسەربردن لە کەشێکى خۆش بەسەربەرن. لە خانووى تۆسکانا هەست دەکەیت لەناو باخچەیەکى پڕ لە دار‌و نەمام و سەوزایی دەژیت و خوانه‌كان له كه‌شێكی فێنك و سێبه‌ردا و لە نێو دیمه‌نه سروشتییه‌كانی تێر به تیشكی خۆر ئەنجامدەدرێن.
باخچە جوانەکان و حەوزە کانى ئاو و گوڵ و شەتڵە ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانى دەوروبەرى ئەم کۆشکانە بە شێوازى ئیتاڵی و ناوچەى ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست دیزاین کراون و کەشێکى ئەفسووناویت بۆ دروست دەکەن کە چێژى ژیانت لا خۆشتر دەکەن.
پاڵم سپرینگز
كۆشکەکانی گۆڵف /جۆری A
لەم کۆشکە مۆدێرنانە جەخت لەسەر بەکارهێنانێکى سەرنجڕاکێشى شوشە و پەنجەرە دەکرێتەوە بە شێوەیەک کە سروشتى دەرەوە تێکەڵى تایبەتمەندییەکانى ژوورەوە دەبێت. هەروەها ڕووبەرى فراوان بۆ خانەوادەکان بەردەستن بەڵام بە دیزاینێکى سادە و ساکار. هەروەک کۆشکەکانى تر، باشترین كه‌ره‌سته‌كانى بیناسازیمان لە دروستکردنى خانووەکانى پالم سپرینگز بەکارهێناوە.
ڕۆياڵ كڕاون
کۆشکەکانی گرۆوڤ /جۆری A
کۆشکەکانى ڕۆیاڵ کڕاون دووباره دیزاینکردنەوەى نەخش و هونەرە کلاسیکییەکانى ڕۆژهەڵاتە و تێکەڵکردنیانە لەگەڵ هونەرى بیناسازى هاوچەرخ تا بەرهەمێکى هونەریی جیاواز لە شێوەى ماڵێکى ڕازاوە و دڵگیر دروست ببێت. چێژ وه‌ربگره له ماڵێك كه تیایدا هه‌ست بە کەشوهەواى شاهانەی جیهانی كۆن و ئاسووده‌یی نوێگەریی بکەیت.
پاريس، بۆرد‌و
گراند پاڵاس
لێره‌دا شتێك هه‌یه پێویستە ئاماژەى پێ بکرێت دەربارەى هونەرى تەلارسازیى فەڕەنسى. كۆشكه مەزنەکانى (گراند پالێی)ى پاریس و بۆرد‌و ڕەنگدانەوەى هونەرى نایابى تەلارسازیی سەردەمى زێڕینی فه‌ڕه‌نسان. پەنجەرەکانیان بەرزن و وردەکارى دیکۆرى بنمیچەکانیان سەرنج بۆ سەلیقە و لێزانیی ئەندازیارەکانى ئەو سەردەمە ڕادەکێشن. کۆشکەکانى پاریس و بۆرد‌و لەنێو ئامێزى سروشت و باخ و باخچەکان دەدرەوشێنەوە و شایەنى تۆیە لەناویان بژیت و چێژ لە جوانییەکەیان وەرگریت. جوانییە ئەفسووناوییەکانیان وەک ئەو کۆشکانەیە کە ڕۆماننووس (ئەلیگزاندەر دوما) لە چیرۆکەکانى باسیان دەکات.
له‌نده‌ن، ئۆكسفۆرد
گراند پاڵاس
کۆشکەکانى (گراند پالێی)ى لەندەن و ئۆکسفۆرد ناوازە و پتەو و تۆکمەن و لە دوورەوە هەست بە شکۆ و جوانیان دەکەیت. هەروەک ناوەکانیان ئاماژە دەکەن، ئەم کۆشکانە لەژێر کاریگەریى هونەرى کلاسیکیى تەلارسازى ئینگلتەرا بونیادنراون. دیوى دەرەوەى کۆشکەکان بە خشت ڕووپۆشکراون و پەنجەرەکانیشیان بە چوارچێوەیەکى سپى دەورە دراون. گوزەرکردن لە نزیک ئەم کۆشکانە هەستێکت پێ دەبەخشێت وەکوو ئەوەى کە خۆ‌ت لە شەقام و کەنار ڕووبارەکانى باشوورى ئینگلتەرا بیت.