ئەربیل هیڵز لە چواردەوری یاریگایەكی گۆڵف بەستانداردی جیهانی بنیات نراوە، ئەم شوێنە دەبێتە ناوەندێك بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانی پڕچێژ لە شارەكە، بە شێوەیەك كە جیاوازە لە هەر پرۆژەیەك كە پێشتر دروست كرابێت. چوارچێوە و ئامانجی ئەم پرۆژەیە پەرەپێدانێكی جوان و بەرچاوە بۆ بەرەوپێشچوونەكانی ئاوەدانكردنەوە لە شاری هەولێر.
دیمەنە سروشتییەكانی ئەربیل هیڵز، كە بە وریاییەوە نەخشەیان بۆ دانراوە و شێوازی هەمەجۆری دار و درەختێ تێدا چێنراوە، پێشوازی لە ژیانێكی چالاكانە و پڕچێژ دەكەن. زنجیرەیەكی تۆنی سیمفۆنیایی لە گەڵای دارە سەوزەكان لە ژێر سەیوانێكی فراوان لە لقوپۆپی دارەكان، پەناگەیەكی ئارام و بێ ژاوەژاو و فێنك لە ناو هەوایەكی پاكدا دروست دەكەن.
هاتوچۆی دەریاچە و رووبارە تێكئاڵاوەكان خۆشی و ئارامی بە كەشوهەوای شوێنەكە و چێژ بە هەستەكان دەبەخشن. ئەوەش لە رێگەی ئەو ئاوەی كە بەردەوام دیمەنی گردە شەپۆڵاوییەكان نوێ دەكاتەوە و بە زیندوویی سەوزی دەیپارێزێت.
رووبەرەكان لە چواردەوری كەنارەكاندا كۆبوونەتەوە و، بەمەش دوورگەیەكی بچووك دروست دەبێت كە مرۆڤ و سروشت لەگەڵ یەكدی ئاوێتە دەكات
ژیانی خۆشگوزەرانی و ئارامبوونەوە دوو چەقە بیركەی دروستكردنی ئەربیل هیڵزن. ئێمە باوەڕومان بەوە هەیە كە گیانی پێشبڕكێكردن و شێوازی بەرزەفڕانەی یاریی گۆڵف هەلێكی نموونەیین بۆ ژیانكردن بە شێوازی باشتر و بەرزتر. هەر بۆیەش یانەی گۆلفی هەولێر بە شێوەیەك نەخشێنراوە كە بە گوێرەی بەرزترین ستانداردە جیهانییەكان بێت لەلایەن كۆمپانیایەكی جیهانیی پسپۆری لە بنیاتنان و دیزاینكردنی دیمەنە سروشتییەكان و یاریگاكانی گۆڵف كە چەندین خەڵاتی لەم بوارەدا بەدەست هێناوە. دەرەنجامیش یاریگایەكی شیاو و شایستە بەرهەم دێت بۆ بۆنە و كێبڕكێیە ناوخۆ و جیهانییەكان.
شەقامی 100م، گۆڵف ئەڤێنیو،
قەزای گردەکانی ناوچەی ئەربیل هیڵز، ژمارە 1|
[email protected]