Erbil Hills Logo

ژیانی شاهانە و چێژبینین لە یاریی گۆڵف لە ئەربیل هیڵز

سیمبولی نوێبوونەوە و بووژانەوەی شارستانیەت

ئیلهام و بیرۆكەی ئەربیل هیڵز لە شوێنەوارە تەلارسازییە دێرینەكانی میزۆپۆتامیا و تەلارسازیی كوردیی-عێراقیی كۆنەوە هەڵێنجراوە، بۆیە ناسنامەی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە كە لەلایەك ببێتە پردێك لە نێوان كەلتوور و فەرهەنگی كۆن و، لەلایەكی دیكەشەوە خولیا و ئامانجە دوارۆژییەكانی شارەكە دابین بكات.

بە تەواوبوونی ئەربیل هیڵز، ئەم شارە توانا و دەرفەتە شاراوەكانی خۆی دەردەخات و، دەبێتە مایەی نوێبوونەوەی ژیان و چالاكییەكانی كوردستان. بە هەمان ئاوازی نوێبوونەوەی گەڵای درەختەكان لە وەرزی بەهار، كرانەوەی ئەربیل هیڵز مژدەبەخشی وەرزێكی نوێ و بەشێكی نوێی ژیانی شارە. تەواوی شاكارەكانی ئەو شارە و دەنگ و بۆنوبەرامەكان پڕ دەبن لە شنەبای ئەو هەوایە پاكەی بە گوڵاوی گوڵەكان بووژاوەتەوە. Dê dîmen, deng û bêhnên bajêr bi bayê hênik ê hewaya bi dara parzûnkirî û bêhna kulîlkan nû bibin.

Mîna şaxên darê ku bi berfirehî belav dibin da ku daristanek daristanî peyda bikin û çêbikin, bi her malek nû û her niştecîhek nû re, toreyek hevgirtî ya potansiyelek mezin ji bo siberoja sibê mezin dibe. Jiyana luks li Girê Hewlêrê digihêje asta nû.

Bajarek kesk a berfireh di nav bajarekî de tê. Ew ê şoreşeke çawaniya jiyana sereke bike û asteke nû ya aramî û bextewariyê ji Herêma Kurdistanê re bîne.

بەخێر بێن بۆ ئەربیل هیڵز

بەرزترین ئاستەكانی ژیانی هەولێرە، لە ناو چەرگەی ناوچە پڕ سەوزاییەكانەوە دەست پێدەكات

ئەربیل هیڵز لە چواردەوری یاریگایەكی گۆڵف بەستانداردی جیهانی بنیات نراوە، ئەم شوێنە دەبێتە ناوەندێك بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانی پڕچێژ لە شارەكە، بە شێوەیەك كە جیاوازە لە هەر پرۆژەیەك كە پێشتر دروست كرابێت. چوارچێوە و ئامانجی ئەم پرۆژەیە پەرەپێدانێكی جوان و بەرچاوە بۆ بەرەوپێشچوونەكانی ئاوەدانكردنەوە لە شاری هەولێر.

لە رێگەی پێكگەیاندنی تیمێك لە باشترین ئەندازیارانی تەلارسازی جیهان و ئاوێتەكردنیان لەگەڵ تیمی دیزاینەرانی یاریگای گۆڵف، بۆ ئەوەی بتوانن دیمەی سروشتیی شاری هەولێر بۆ تاهەتایە بگۆڕن و بە چینێكی سەوزی بەرهەمدار دایپۆشن كە پڕیەتی لە دار و درەخت و، لە هەمان كاتیشدا چواردەور درابێت بە نموونەی داهێنانی تەلارسازی لە نوێترین كۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی لە هەولێر. ئەمە هەر بە تەنها نابێتە مایەی چێژبینین، بەڵكو زامنێكە بۆ خۆشگوزەرانییەكی جەستەیی و كۆمەڵایەتیی ناوازە لە رێگای گۆڵف و ژینگەی چواردەور.
Previous slide
Next slide