Erbil Hills Logo

گۆڵف لە گردەکانی هەولێر

گۆڵف لە گردەکانی هەولێر

ئەربیل هیڵز لە چواردەوری یاریگایەكی گۆڵف بەستانداردی جیهانی بنیات نراوە، ئەم شوێنە دەبێتە ناوەندێك بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانی پڕچێژ لە شارەكە، بە شێوەیەك كە جیاوازە لە هەر پرۆژەیەك كە پێشتر دروست كرابێت. چوارچێوە و ئامانجی ئەم پرۆژەیە پەرەپێدانێكی جوان و بەرچاوە بۆ بەرەوپێشچوونەكانی ئاوەدانكردنەوە لە شاری هەولێر.

Girên Hewlêrê

18-Hole par 72 golfê şampiyoniya

Featured Hole

ئەو دیمەنە جوانەی كە لەسەر گردی تیبۆكسەوە دەیبینی دەبێتە شانۆیەك بۆ تۆماركردنی یادەوەرییە لەبیرنەكراوەكانت لە كاتی چێژوەرگرتن لە یاریی گۆڵف. بەرزاییەكەی تیبۆكس دیمەنێكی پانۆرامایی تەواوی ناوچەكەت بۆ نمایش دەكات، ئەو جوانییەت پیشان دەدات كە هەر لە تابلۆیەكی سەرسامكار دەچێت و، هەلی لێدانی تۆپ و مەترسیی ...

Featured Hole

لەگەڵ نزیكبوونەوەت لە كۆتایی گەڕی پێشووتر، گۆلی ژمارە 16 چاوەڕوانت دەكات كە لە 3 لێدان پێكهاتووە. لە كاتی هەنگاونانت بەرەو تیبۆكس، دووبارە تابلۆیەكی سەرسامكار چاوەڕوانت دەكات، جوانیی ئەو تابلۆیە شاگەشكەت دەكات. رووبەرە ئاوییەكان بەشێكی فراوانی ئەو دیمەنە دادەپۆشن و دەبنە تابلۆیەكی هونەریی چواردەدراو بە دیمەنە ...

Featured Hole

لە كاتی گەیشتنت بە بەرزاییەكەی تیبۆكس، رووبەرە ئاوییەكان دەكەونە لای راستت و رێڕەوە سەرەكییەكانیش دەكەونە لای دەستە چەپت. شوێنی ئەنجامدانی لێدانەكان تا راددەیەك تەسك دەبێتەوە، بۆیە بۆیە دەریاچەكە لە لای راستی رێڕەوەكاندا جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەردەكەوێت، لەلای چەپیشەوە دوو بەربەستی لم هەن. بۆیە، ئەگەر بتەوێ ...

کونە تایبەتمەندەکان

کون ١٨، ٥٦٢ یاردە، پار ٥

لە كاتی گەیشتنت بە بەرزاییەكەی تیبۆكس، رووبەرە ئاوییەكان دەكەونە لای راستت و رێڕەوە سەرەكییەكانیش دەكەونە لای دەستە چەپت. شوێنی ئەنجامدانی لێدانەكان تا راددەیەك تەسك دەبێتەوە، بۆیە بۆیە دەریاچەكە لە لای راستی رێڕەوەكاندا جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەردەكەوێت، لەلای چەپیشەوە دوو بەربەستی لم هەن. بۆیە، ئەگەر بتەوێ تەنها بە دوو لێدان تۆپەكەت بگەیەنیتە گۆل پێویستە زۆر بە وریایی لێدانەكەت جێبەجێ بكەی، چونكە ناوچە سەوزە لێژاییە بە سێ بەربەستی لم دەورە دراوە، دوویان لە پشتەوە و لە پێشەوە و سێیەمیشیان لە نزیك دەریاچەكە كە تۆپەكە بەرەو ناو ئاوەكە دەبات، ئەم گۆلە وەكو خەڵاتێكی گەورە وابێت.

Previous slide
Next slide

ئاخاوتنێك لەگەڵ سەنتیا دای: یانەی گۆڵفی هەولێر

یانەی گۆڵفی هەولێر یەكەمین یاریگای گۆڵفی لەخۆ گرتووە لەسەرانسەری عێراق و كوردستان كە بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان شیاو بێت، لە چواردەوریشیدا نزيكةي 100 كۆشكی تایبەت هەن كە شێوازێكی ژیانی ئاستبەرز و ناوازە لە ناوچەكەدا بەردەست دەكەن. یاریگاكەی گۆڵف، كە لەلایەن كۆمپانیای دای دیزاینس Dye Designs نەخشەی بۆ دانراوە، پرۆژەكە لە ئێستادا لە قۆناغی بنیاتناندایە، لە ساڵی 2025 بە رووی یاریزانانی پیشەگەردا دەكرێتەوە.

لە دیدارێكی تایبەتدا، سەنتیا دای باسی لە پرۆژەكە كرد و ئەوەی روون كردەوە كە چۆن هەموو تیمەكان بەیەكەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی ئەربیل هیڵز بكەنە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین دامەزراوە نوێیەكانی گۆڵف لە تەواوی ناوچەكە.

1ئایا تۆ ستایلێكی دیاریكراو پەیڕەو دەكەی لە كاتی كاركردن لەسەر پرۆژەكی نوێ؟ ئەو زەویەی كە بۆ ئەربیل هیڵز خرایە بەر دەستت چ كاریگەرییەكی هەبوو لەسەر بیرۆكە و بۆچوونەكانت؟

بەرز و نزمی و تۆپۆگرافیای زەویەكە یەكێك بوو لە رەچاوكارییە سەرەكییەكانی پلاندانان و نەخشەكێشانی پرۆژەی ئەربیل هیڵز. شوێنی پرۆژەكە دۆڵێكی گەورەی لەخۆ گرتووە كە بە ناوجەرگەی تەواوی پرۆژەكەدا تێپەڕ دەبێت. لایە بەرزەكەی دۆڵەكە ئاوەڕۆیەكی ئاوی بارانی تێدایە بە پانایی 3.5 مەتر، ئەو ئاوەڕۆیەش كەوتووەتە ژێر رێگایەكی سەرەكیی نوێ كە شوێنەكە بە دۆڵەكانی سەرەوەتر دەبەستێتەوە. یاریگاكەی گۆڵف بە درێژایی سیستمی كۆكردنەوەی ئاوەكە درێژ دەبێتەوە تاكو نزمترین خاڵی دۆڵەكە، هەر بۆیەش یاریزانەكان بە بەردەوامی و لە نزیك هەر یەكێك لە گۆلەكانی گۆڵف دەتوانن چێژ لە دیمەنە ئاوییە سەرنجڕاكێشەكان ببینن، تەنها لە كاتی گواستنەوەی نێوان گۆلەكان نەبێت، لە هەمان كاتیشدا كۆشكەكانی نیشتەجێبوون دەكەونە سەر لێژاییەكانی چواردەوری یاریگاكە. رەنگە زۆر كەس كە بیر لە عێراق دەكەنەوە وێنەی بیابانێكی وشكیان بێتە بەر چاو، بەڵام ئەم بەشەی باكووری وڵات زۆر جیاوازە لە بەشەكانی دیكە، چونكە كەوتووەتە ناو جەرگەی زەوییەكی كشتوكاڵی و بە پیت، لەولاشەوە چیا بەرزەكان لە باكووری ناوچەكە تەنها 25 خولەك بە ئۆتۆمبیل دوورن. ڤێلا نیشتەجێبوونەکان لەسەر ئەو لێوارانە هەڵکەوتوون کە ڕوویان لە یاریگای گۆڵفە. من پێم وایە كە عێراقییەكان پێویستیان بەوە هەیە كە بە رێژەیەكی زیاتر دیمەنی ئاو و سەوزایی ببینن، ئەو دوو پێكهاتەیەش (ئاو و سەوزایی) بە رێژەیەكی یەكجا زۆر لە ناو ئەربیل هیڵزدا بەردەستن. زنجیرە شاخە گەورەکە لە باکوورەوە تەنها ٢٥ خولەک بە ئۆتۆمبێل لێیەوە دوورە. زۆر گرنگە بۆ عێراقییەکان ئاو و سەوزایی ببینن. لە گردەکانی هەولێر زۆرێک لە هەردووکی هەیە.

2 – ئەزموونی نەخشاندنی ئەربیل هیڵز چۆن بەراورد دەكەی بە پرۆژەكانی پێشووترت؟

ئەربیل هیڵز پرۆژەی پاڵم سپرینگزم دێنێتەوە یاد لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، كە ناوچەكەی بە بیابان دەورە دراوە و زنجیرە چیاكانیش لە دوورەوە دیارن، بەمەش بووەتە مێرگێك لە ناو جەرگەی بیاباندا. كەشوهەوا و بەرگە رووەكییەكان لە هەردوو شوێندا تا راددەیەك هاوشێوەن، لە هەردووكیاندا هاوین گەرمە و وەرزەكانی دیكەش نموونەیین، لەوێشدا رێژەیەكی زۆر دارە گوڵدارەكان و داری بچووك و دار خورما و دەریاچە هەن. لەبەر ئەم هۆكارانە، پاڵم سپرینگز بووەتە یەكەمین رووگەی گۆڵف لە ئەمریكا. چیمەنی سەوز و دەریاچە و دار و درەختی گوڵدار و دارخورما زۆرە. هەر لەبەر ئەم هۆکارانە پاڵم سپرینگز بووە یەکەم شوێنی یاری گۆڵف لە ئەمریکا. وەک زۆربەی یاریگاکانی گۆڵف لە پاڵم سپرینگز، یاریگای گۆڵفی هەولێر هیڵز بە شوێنی نیشتەجێبوون دەورە دراوە. هەولێر شوێنی سروشتیتری هەیە لە پاڵم سپرینگز لەگەڵ یاریگای گۆڵف کە دەکەوێتە دۆڵێک و ڤێلاکانی سەر لێوارەکانی سەرەوە. لە پاڵم سپرینگز کاری زۆری زەوی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ڕێکخستنە. خەڵک دێنە گردەکانی هەولێر بۆ چێژوەرگرتن لەم کۆمەڵگە تایبەتەی گۆڵف لە بیابان.

3 – سەختترین بەربەستەكان چی بوون كە لە دامەزراندنی پرۆژەی ئەربیل هیڵزدا دروست بوون و، چۆن بەسەریاندا زاڵ بوون؟

گەورەترین ئالنگارییەك كە روومان بووبێتەوە بریتی بوو لە كات. چونكە بەر لە تەواوبوونی نەخشەكە دەست بە كاركردن كرا، ئەو كات هێشتا نەخشەی ئاوەڕۆی باران تەواو نەكرابوو. دیزاینی سیستەمی ئاوەڕۆی زریان کە بەناو یاریگای گۆڵفدا تێدەپەڕی تەواو نەبووبوو. هەمیشە هەوڵم دەدا خۆم بگرم. تەنانەت لە کاتی بیناسازیدا گۆڕانکاری لە دیزاین لە ماستەرپلانەکەدا ڕوویدا.

سیستمی خولاندنەوەی ئاو گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە لەسەر كوالیتیی ئاوەكە، بەڵام توانرا كارەكان لەم رووەوە هەموویان ئەنجام بدرێن و، ئەنجامی كۆتاییش سەرنجڕاكێش دەبێت. بەڵام هەمووی تەواو بوو و بەرهەمی تەواو سەرسوڕهێنەر دەبێت. خاڵە باشەگكە ئەوە بوو كە شوێنی یاریگاكەی گۆڵف زەوییەكی پتەو و باشی هەبوو، ئێمە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 هەڵسەنگاندنمان بۆ زەوییەكە كرد، واتا بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید. لە بەختی باشی ئێمەش، گشت پێداویستییەكان و كەرەستەكان گەیشتبوونە شوێنەكە بەر لەوەی سنوور و فڕۆكەخانەكان دابخرێن.

خاڵێكی دیكەی باش ئەوەیە كە كرێكار و كارمەندەكان هەر لە شوێنی پرۆژەكەدا دەمێننەوە، بەمەش توانرا كارەكان بە بەردەوامی و بە درێژایی ماوەی كەرەنتین ئەنجام بدرێن. شایەنی باسە كە من زۆر جار ناچار دەبوون لە رێگەی پەیوەندیی ئەلیكترۆنی بە FaceTime بەدواداچوون بۆ شێوەی كۆتایی پلانی پرۆژەكە بكەم، ئەمەش كارێكی زەحمەت بوو، چونكە لە وێنەكانی سەر لمدا هەموو شتێك بە تەختایی دەردەكەوێت. ئەوە سەخت بوو چونکە ڕەنگدانەوەی خۆڵەکە وا دەکات هەموو شتێک لە شوێنەکەدا تەخت دەربکەوێت. كەرەستە و پێداویستییەكانی دیمەنە سروشتییەكان لەسەر داواكاریی تایبەت دەكڕێن، بۆیە من حەز دەكەم كە پیاسە بەسەر ئەو شەقامە نایابانەدا بكەم و، بۆ ئەو مەبەستەش هیوادارم بتوانم لە كاتێكی نزیكدا سەردانی بكەم.

4 – ئەو وانانە چین كە پرۆژەی ئەربیل هیڵز و هەرێمی كوردستان بە گشتی دەتوانن سوودیان لێ ببینن لە سایەی ئەزموونی یاریگاكانی دیكەی گۆڵف لە ناوچەكە، چ لە رووی ناساندنی ئەم یارییە بە وڵات و چ لە رووی ماركێتینگ؟

باشترین رێگا بۆ ناساندنی یاریی گۆڵف بۆ بازاڕێكی نوێ بریتیە لە ئاوێتەكردنی خێزانەكان لە یارییەكەدا. لە پرۆژەی ئەربیل هیڵز پێنج كۆمەڵە تیبۆكس هەن لەگەڵ رێڕەوی فراوان و رێگای داپۆشراو بە سەوزایی، بەمەش پرۆژەكە توانای میوانداریكردنی گشت تەمەنەكان و ئاستەكانی یاریزانانی هەیە. جگە لەمەش، چەندین شێواز و رێگای جیاجیا هەن بۆ زیادكردنی چێژوەرگرتن لەو یارییە، بۆ نموونە دەكرێ ئەو گۆلانەی پێویستیان بە سێ لێدان هەیە تەرخان بكرێن بۆ ئاستە سەرەتاییەكان بە شێوەیەكی یەك هەلی بێ دووبارەبوونەوە، تاكو چێژ و چالێنجی یارییەكان زیاتر بكرێت. هەروەها دەشتوانرێ رووناككردنەوەی شەوانە بۆ یاریگای گۆلف زیاد بكرێت. هەروەها بۆ گۆڵفی شەوانە ڕووناک دەکرێتەوە. سەرباری ئەوانەش، چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان بە چەند هۆكارێكی سەرەكی دادەنرێن بۆ سەرنجڕاكێشانی زیاتری یاریزانانی نوێ بەرەو ئەو یارییە.

ئای ئێم جی بۆ خزمەتگوزاریی یاریگاكانی گۆڵف كۆمپانیایەكی جیهانیی پێشەنگە لە نەخشەدانان و پەرەپێدان و بەبازاڕكردن و بەڕێوەبردنی یاریگا نێودەوڵەتییەكانی گۆڵف. بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ، ئەم گرووپە ستنانداردی تایبەت بە ناوازەبوون و سەركەوتنی داڕشتووە لە بوارەكەی خۆیدا بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسووڕاندنی یانەكانی گۆڵف. تیمی ئای ئێم جی لە ئێستادا چەندین خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بۆ زیاتر لە 25 یانەی گۆڵفی خاوەن چەندەها خەڵات دابین دەكات.

پوختەیەك لە بارەی ئای ئێم جی

كۆمپانیای ئای ئێم جی كۆمپانیایەكی جیهانیی پێشەنگە لە بواری وەرزش و مۆدە و بەڕێوەبردنی بۆنەكان و راگەیاندن. کۆمپانیاکە هەندێک لە گەورەترین وەرزشوانانی جیهان و ئایکۆنەکانی مۆدە بەڕێوەدەبات؛ ساڵانە خاوەنی سەدان ڕووداوی ڕاستەوخۆیە و بەڕێوەی دەبات؛ و بەرهەمهێنەر و دابەشکەرێکی سەربەخۆی پێشەنگی میدیای وەرزشی و کات بەسەربردنە. هەروەها کۆمپانیای IMG تایبەتمەندە لە بواری مۆڵەتدان و ڕاهێنانی وەرزشی و پەرەپێدانی خولەکان. كۆمپانیای ئای ئێم جی پسپۆر و تایبەتمەندە لە بواری راهێنان و رێپێدانبی وەرزشی و، یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گرووپی ئیندیڤۆر، كە ناوبانگێكی جیهانیی هەیە لە بواری وەرزش.