Erbil Hills Logo
کونە تایبەتمەندەکان

گۆلی ژمارە 18، دووریی 562 یاردە، 5 لێدان

لە كاتی گەیشتنت بە بەرزاییەكەی تیبۆكس، رووبەرە ئاوییەكان دەكەونە لای راستت و رێڕەوە سەرەكییەكانیش دەكەونە لای دەستە چەپت. شوێنی ئەنجامدانی لێدانەكان تا راددەیەك تەسك دەبێتەوە، بۆیە بۆیە دەریاچەكە لە لای راستی رێڕەوەكاندا جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەردەكەوێت، لەلای چەپیشەوە دوو بەربەستی لم هەن. بۆیە، ئەگەر بتەوێ تەنها بە دوو لێدان تۆپەكەت بگەیەنیتە گۆل پێویستە زۆر بە وریایی لێدانەكەت جێبەجێ بكەی، چونكە ناوچە سەوزە لێژاییە بە سێ بەربەستی لم دەورە دراوە، دوویان لە پشتەوە و لە پێشەوە و سێیەمیشیان لە نزیك دەریاچەكە كە تۆپەكە بەرەو ناو ئاوەكە دەبات، ئەم گۆلە وەكو خەڵاتێكی گەورە وابێت.