Erbil Hills Logo
کونە تایبەتمەندەکان

گۆلی ژمارە 1، دووریی 412 یاردە، 4 لێدان

ئەو دیمەنە جوانەی كە لەسەر گردی تیبۆكسەوە دەیبینی دەبێتە شانۆیەك بۆ تۆماركردنی یادەوەرییە لەبیرنەكراوەكانت لە كاتی چێژوەرگرتن لە یاریی گۆڵف. بەرزاییەكەی تیبۆكس دیمەنێكی پانۆرامایی تەواوی ناوچەكەت بۆ نمایش دەكات، ئەو جوانییەت پیشان دەدات كە هەر لە تابلۆیەكی سەرسامكار دەچێت و، هەلی لێدانی تۆپ و مەترسیی لەدەستدانی لێدانەكەت پیشان دەدات. بەربەستێكی لم لە شوێنێكی نموونەیی لەلایەن چەپی رێڕەوەكە دروست كراوە بۆ ئەنجامدانی لێدانە مامناوەندەكان، هەروەها بەربەستێكی دیكەش بۆ لێدانە دوورهاوێژەكان لەلای راست دروست كراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لێدانی دوورهاوێژ ئەنجام بدەن. ئەم دوو بەربەستە لە شوێنێكی ستراتیژی دانراون، بە شێوەیەك كە ئەنجامدانی لێدانەكان تێیاندا پێویستیی بە وردبینییەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی تۆپەكەت بگاتە شوێنێكی گونجاو لەسەر سەوزاییەكەی ئەوبەر. دوای ئەوەش، پێویستت بەلێدانێكی دیكەیە لەسەر ئەو زەویە سەوزەی كە كەوتووەتە لێواری یەكێك لە گردۆلكەكان، لێرەدا ئەو دیمەنە سیحراوییە سەرسامت دەكات. لە ناو جەرگەی ئەو كرانەوەیە و ئەو دیمە ناوازە، نەك هەر دەتوانی ئەزموونی لێدانێكی نموونەیی ببینی، بەڵكو دەشتوانی ئاستی وردبینییەكەت تاقی بكەیتەوە. ئێرە شوێنێكی نموونەییە بۆ دەستپێكردنی یاریی گرڵف.