بیر لەو دیمەنە سروشتیانەی گردە شەپۆڵاوییە سەوزەكان بكەوە كە بە درێژایی ئاسۆوە تا دەگاتە دیمەی ئاوابوونی خۆر ئاوێتەی سەمای هێواشی دارەكان دەبن.
ئەم كۆشكانە بە چەند ستایلێكی تەلارسازی بەردەستن، لەوانەش شاتو داڤینیۆن و توسكانی و پاڵم سپرینگ.
كۆشكەكانی گۆڵف دیمەنێكی دڵگیرت پێدەبەخشن و دەڕواننە سەر ئەو یاریگای گۆڵفەی كە لە ئاستێكی نێودەوڵەتیدایە، بەمەش هەستێكی قووڵ و بەردەوامی رەسەنایەتی و خۆشگوزەرانیت بۆ دەستەبەر دەكەن.
قەبارەی خێزانەكەت هەرچەندێك بێت و پێداویستییەكانی هەرچییەك بن؛ ئەوا هەبوونی كۆشكێك لە كۆمەڵگای ئەربیل هیڵز وەبەرهێنانی بەهێز و بەسوودە بۆ ئەوەی تۆ لەخۆ بگرێت و پێویسستییەكانی ئەو شێوازی ژیانەت بۆ دابین بكات كە خەونی پێوە دەبینی. لە رێگەی دەستەبەركردنی نەخشەی نهۆمەكان بە شێوەیەك كە دەتوانی بە گوێرەی پێداویستییەكانی خۆت بیانگۆڕی و بیانگونجێنی، دەرفەتی ئەوەت دەبێت كە گشت ئەو توخم و پێكهاتانە بەدەست بێنی كە بۆ ژیانی خەونەكانت پێویستتن.
كۆمەڵگەی ئەربیل هیڵز جیهانێكە پڕ لە بژاردە، بۆیە لە كۆمەڵێك گرووپی جیاوازدا پێشكەش دەكرێت. وەكو كۆشكەكانی گۆڕەپانی گۆڵف، كۆشكی سەر رووبارەكان، كۆشك و تەلاری ناو باخچەكان، هەروەها بۆ خێزانە گەورەكانیش كە دەیانەوێت نەوەكانیان بەیەكەوە بژین ئەوا ئەربیل هیڵز كۆشكە گەورەكانی گراند پالاسیان بۆ دابین دەكات.
شەقامی 100م، گۆڵف ئەڤێنیو،
قەزای گردەکانی ناوچەی ئەربیل هیڵز، ژمارە 1|
[email protected]