شوێنى پاڵەوانەکان
ژیانێكی تەندروست و ئارام و کەشێکى کامەران و ئەرێنی خاڵێكی سه‌ره‌كییە لە بونیادنانى ئه‌ربیل هیڵز. ئێمه بڕوامان وایه كه ڕۆحی كێبركێ و هێمنیی وەرزشى گۆلف دەرفەتێکى نموونه‌یی بۆ ژیانێكی باشتر ده‌ڕه‌خسێنێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌خشه‌ی یانه‌ی گۆلفی هه‌ولێر به بەرزترین ئاست لەلایەن كۆمپانیایەکى شارەزاى نێودەوڵەتی تایبەت بە نەخشەسازیی گۆڕەپانەکانى گۆڵف کێشراوە، کە خاوەن چەندین بڕوانامەى نێودەوڵەتییە لە بوارەکانى نەخشەسازیی گۆڕەپانەکانى گۆڵف و دیمەنە سروشتییەکان. ئەم یانه‌یەى هەولێر گونجاو دەبێت بۆ یاریی و پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
گۆڕەپانى گۆڵفەکە بە باڵه‌خانەى نیشته‌جێ بوونی جوان و سەرنج ڕاکێش و ڕووبەرى سه‌وز ده‌وره دراوە. هەروەها سیسته‌مێکى ئاودێری پێشکەوتوو کە لە ڕێگەی كۆمپیوته‌ره‌وه كۆنترۆڵ دەکرێت بەردەوام کار دەکات تا ئەو گۆڕەپان و ڕووبەرە سەوزانە بەدرێژایی ساڵ سەوز بمینێنەوە. ستافێکى تەکنیکى کارامە کار لەسەر چاکڕاگرتنى ئامێر و مەکینە تایبەتەکانى ئاودێرى و کەلوپەلەکانى یانەى گۆڵفى هەولێر دەکات.
دوابەدواى ڕووداوه‌کانى ئەم دوواییه لە جیهان و ئه‌و كۆتانه‌ی به‌سه‌ر چالاکییە وه‌رزشییەکان و ڕاهێنانى وەرزشیدا سه‌پێنران، یانەى گۆڵفى هەولێر ئەزموونێکى گونجاو بۆ یاریزانان، لە هەموو تەمەنەکان، دابین دەکات، وەک هه‌وای پاك و ڕاهێنانى وه‌رزشی و ڕووبه‌ری فراوان له نێوان یاریزانه‌كان. بەم شێوەیە گۆلف دەبێت به بژارده‌یه‌كی باش بۆ وەرزشوانان.
وەرزشى گۆڵف كۆمه‌ڵێك سوودی هزری و جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێت، له‌وانه زیادكردنی هێزەکانى ماسولكه و ئارام گرتن. هەروەها پارسه‌نگیی و رۆیشتن باشتر دەکات. له ڕاستیدا، ده‌ركه‌وتووه كه خولێكی یارى گۆلف سوودی زیاترە لە مه‌شقی نێو هۆڵ یان دانیشتنێكی یۆگا. به‌ده‌ر له‌مه، له‌لایه‌ن توێژى گەنجانەوە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ خواست له‌سه‌ر گۆڵف زیاتر دەبێت. ئەم وەرزشە نایابە، بواری ئه‌وه بۆ نه‌وه جیاوازه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت كه لە یەک شوێن کۆببنەوە و پێکەوە یارى بکەن.