ئیلهام و بیرۆكەی ئەربیل هیڵز لە پێكهاتەی پارچە دێرینەكانی میزۆپۆتامیا و تەلارسازیی كوردیی-عێراقیی كۆنەوە هەڵێنجراوە، بۆیە ناسنامەی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە كە ببێتە پردێك لە نێوان كەلتوور و فەرهەنگی كۆن لەلایەك و، دابینكردنی خولیا و ئامانجە دوارۆژییەكانی شارەكە لەلایەكەی دیكەوە.
بە تەواوبوونی ئەربیل هیڵز، ئەم شارە توانا و دەرفەتە شاراوەكانی خۆی دەردەخات و، دەبێتە مایەی نوێبوونەوەی ژیان و چالاكییەكانی كوردستان. بە هەمان ئاوازی نوێبوونەوەی گەڵای درەختەكان لە وەرزی بەهار، كرانەوەی ئەربیل هیڵز مژدەبەخشی وەرزێكی نوێ و بەشێكی نوێی ژیانی شارە. تەواوی شاكارەكانی ئەو شارە و دەنگ و بۆنوبەرامەكان پڕ دەبن لە شنەبای ئەو هەوایە پاكەی بە گوڵاوی گوڵەكان بووژاوەتەوە.
هەروەكو چۆن لقەكانی دار و درەخت دەكشێن و سەیوانی ئارامی و هێوربوونەوە لە ناو دارستانەكاندا بەرهەم دێنن، ئاواش لەگەڵ هەر كۆشكێكی نوێ و هەر دانیشتوویەكی نوێ، تۆڕێكی فراوانتر لە ئەگەر و توانای زیاتر بەرەو دواڕۆژی گەشتر پەرە دەسەنێت و، ئاسۆی خۆشگوزەرانی لە ئەربیل هیڵز فراوانتر دەبێت.
لە ناو خودی شارەكەدا، شارێكی سەوز و فراوانتان بۆ ئامادەكراوە، ئەو شارە شۆڕشێك بەرپا دەكات لە شێوازی ژیانی ناوازە و، سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاستێكی دیكە بەرز دەكاتەوە.
بەخێر بێن بۆ ئەربیل هیڵز.