کامبڵ ئیلیۆت ئەندامی یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەكانی گۆڵف (PGA) وەك بەڕێوەبەری گشتی یانهی گۆلفی ئەربیل هیڵز دەستنیشان كرا، ئەو یانەیەش لەلایەنIMG بەڕێوەدەبرێت.
ئێلیۆت لە سکۆتلەندا لە دایک بووە و لەم دواییانەدا گەیشتە هەرێمی كوردستانی عێراق و پەیوەندیی بە یانەی ئەربیل هیڵزەوە، دوای ئەوەی لە یانهی گۆلفی Lakowe Lakes لە نایجیریا بۆ ماوەیەك كاری كرد
كۆمپانیای IMG بۆ خزمەتگوزاریی یاریگاكانی گۆلف دەستنیشان كراوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی بەڕێوەبردن و بەبازاڕکردنی پڕۆژەی ئەربیل هیڵز لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەم پڕۆژەیە دەبێتە یەکەم یانهی گۆلفی نێودەوڵەتی لە وڵاتەكە، كە جگە لە یاریگا نێودەوڵەتییەكە چەندین کۆشکی ناوازە و تایبەتیشی لەخۆ گرتووە.
ئەو ئێوارەیەی تیشكە ئاڵتوونییەكانی خۆرئاوابوون ئاوێتەی یادەرەوەی زێڕینەكان بوون.
یانهی گۆلفی ئەربیل هیڵز شانازیی ئەوەی بەركەوت كە میوانداریی ئاهەنگێكی دەمەو ئێوارە بكات كە لەلایەن قوتابخانەی شوەیفات-هەولێر رێك خرابوو، ئەوە بەبۆنەی ماڵئاواییكردنی دەرچووانی پۆلی 12 بۆ ساڵی خوێندنی 2025 لە قوتابخانەكەیان.
ئەو كاتەی خۆر بەرەو پشتەوەی گردە شوپۆڵاوییەكان شۆڕ بووەوە، بڵێسەی دواڕؤژ لە چاوی ئەو سەركردانەی داهاتوو گەشەی دەكرد، هەموو ئەو كاراكتەرە ناوازانەش لە نێو دیوارەكانی سەرنجڕاكێشترین پرۆژەی نیشەجێبوونی هەولێر بە یەك گەیشتن.
ئەوان لە شوێنێكدا ماڵئاواییان لە قوتابخانە كرد كە تایبەت بۆ دەستپێیكە نوێیەكان دروست كراوە، لەسەر خاكی نایابترین شوێنی هەولێر هەنگاویان بەرەو قۆناغە داهاتووەكانی ژیانیان نا.
بەخێر بێ بۆ ساتە تازەكان.
بەخێربێن بۆ ئەربیل هیڵز.