#

ژیان لە بەرزترین ئاستی پێشبینییەكان

هەڵبژاردنێک لە

ستایلەکانی تەلارسازی

بیر لەو دیمەنە سروشتیانەی گردە شەپۆڵاوییە سەوزەكان بكەوە كە بە درێژایی ئاسۆوە تا دەگاتە دیمەی ئاوابوونی خۆر ئاوێتەی سەمای هێواشی دارەكان دەبن.

ئەم كۆشكانە بە چەند ستایلێكی تەلارسازی بەردەستن، لەوانەش شاتو داڤينيۆن و توسكانی و پاڵم سپرینگ.

كۆشكەكانی گۆڵف دیمەنێكی دڵگیرت پێدەبەخشن و دەڕواننە سەر ئەو یاریگای گۆڵفەی كە لە ئاستێكی نێودەوڵەتیدایە، بەمەش هەستێكی قووڵ و بەردەوامی رەسەنایەتی و خۆشگوزەرانیت بۆ دەستەبەر دەكەن.

شاتو داڤينيۆن

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١٩

قەبارەی گشتی: ٨٦٠ م٢

نهۆمەكان: ٣


تۆسکانی

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١١

قەبارەی گشتی: ٨٠٠ م٢

نهۆمەكان: ٣


پالم سپرینگز

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٢١

قەبارەی گشتی: ٦٨٥ م٢

نهۆمەكان: ٣


رۆيال كراون

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٦

قەبارەی گشتی: ١١٠٠ م٢

نهۆمەكان: ٤


پاریس-بۆردۆ

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١

قەبارەی گشتی: ٢٩٦٠ م٢

نهۆمەكان: ٤


لەندەن-ئۆکسفۆرد

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٢

قەبارەی گشتی: ٢٧٨٥ م٢

نهۆمەكان: ٤


ناوچەكانی نیشتەجێبوون

ئەو شێوازە ژیانەی کە ئاواتەخوازیت بەڕێوەی بەریت

قەبارەی خێزانەكەت هەرچەندێك بێت و پێداویستییەكانی هەرچییەك بن؛ ئەوا هەبوونی كۆشكێك لە كۆمەڵگای ئەربیل هیڵز وەبەرهێنانێكی بەهێز و بەسوودە بۆ ئەوەی تۆ لەخۆ بگرێت و پێویسستییەكانی ئەو شێوازی ژیانەت بۆ دابین بكات كە خەونی پێوە دەبینی. لە رێگەی دەستەبەركردنی نەخشەی نهۆمەكان بە شێوەیەك كە دەتوانی بە گوێرەی پێداویستییەكانی خۆت بیانگۆڕی و بیانگونجێنی، دەرفەتی ئەوەت دەبێت كە گشت ئەو توخم و پێكهاتانە بەدەست بێنی كە بۆ ژیانی خەونەكانت پێویستتن.

كۆمەڵگەی ئەربیل هیڵز جیهانێكە پڕ لە بژاردە، بۆیە لە كۆمەڵێك گرووپی جیاوازدا پێشكەش دەكرێت. وەكو كۆشكەكانی گۆڕەپانی گۆڵف، كۆشكی سەر رووبارەكان، كۆشك و تەلاری ناو باخچان، هەروەها بۆ خێزانە گەورەكانیش كە دەیانەوێت نەوەكانیان بەیەكەوە بژێن ئەوا ئەربیل هیڵز كۆشكە گەورەكانی گراند پالاس پێشكەش دەكات.