دیزاینێكی بێگەرد و مۆدێرنە، كە جەخت لەسەر جوانییەكانی شووشە دەكاتەوە... كەمكردنەوەی رووبەرە دەرەكییەكان و زیادكردنی رووبەری ژوورەوە وا دەكات كە ناوەوەی كۆشكەكە كەسایەتییەكی تایبەت بە خۆی هەبێت لە رووی رووبەرەكانەوە؛ ئەو رووبەرانەی وەكوو تابلۆیەكی سپیی بێخەوش وان تا بتوانی وێنەی حەز و خەونەكانی ژیانتی لەسەر بكێشی.
كەرەستە بەكارهاتووەكان بەرزترین كوالیتییان هەیە و، شێوازی رووبەرەكانی ناوەوەش رێگە دەدات بەوەی كە بە پێی حەز و ئارەزووەكانت دەربڕین لە ژیانت و كەرەستە هونەرییەكانت بكەی.