شێوازی فەرەنسییانە لە هەموو كارێكدا بە جیاوازبوون و ناوازەیی ناسراوە. لە سایەی ئەم راستییەوە، كۆشكەكانی شێوازی پاریس و بۆردۆ ستایلێكی تەلارسازیی ناوازەت دەخەنە بەردەست كە هەستی رەسەنایەتی خۆشگوزەرانیی سەردمی زێڕینی فەرەنسی دەردەخەن. پەنجەرە بەرزەكان و ستارە نەخشێنراوەكان دیمەنێكی شكۆدار بەم كۆشكانە دەبەخشن كە لە ناو جەرگەی پرشنگ و رەونەقی دیمەنە سروشتیەكانەوە بەرز بوونەتەوە، بە شێوەیەك كە لە كۆشكەكانی ناو ئەدەبیاتی ئەلێكساندەر دۆما دەچن.