شێوازێكە لە بنیاتنان و رێكخستنی رووبەرەكان بە شێوەیەك كە ژیان و كۆبوونەوە خێزانییەكان لەم كۆشكە وەكو ژیانی ناو باخچەكان بێت. لێرە، ماڵ دەبێتە شوێنێك بۆ كۆبوونەوەی خێزان و ئێوارە خوانە گەرموگوڕەكان لە ناو كەشێكی سەوزایی كراوە و دڵگیر و، لە رۆژەكانیشدا لە سایەی سێبەری دارەكان و دیمەنە سروشتییەكان كە تیشكی خۆر باوەشیان پێدا دەكات.
لەم كۆشكانەدا ژیان پڕیەتی لە سیحری جوانی، هەموو رۆژێكت پڕ دەبێت لە رەنگی گوڵ و گوڵزار و چێژی مەلەوانگەی نەخشێنراو، وێناكردنێكە بۆ دیمەنی ناوازەی تەلارسازیی ئیتاڵی بە ستایلی ستاتیكای ناوچەی دەریای سپیی ناوەڕاست.