#

بەخێربێن بۆ ئەربیل هیڵز

ئەربیل هیڵز لە چواردەوری یاریگایەكی گۆڵف بەستانداردی جیهانی بنیات نراوە، ئەم شوێنە دەبێتە ناوەندێك بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانی پڕچێژ لە شارەكە، بە شێوەیەك كە جیاوازە لە هەر پرۆژەیەك كە پێشتر دروست كرابێت. چوارچێوە و ئامانجی ئەم پرۆژەیە پەرەپێدانێكی جوان و بەرچاوە بۆ بەرەوپێشچوونەكانی ئاوەدانكردنەوە لە شاری هەولێر.



٦٠ نەخشەی ئارەزوومەندانەی تایبەت لە چوارچێوەی ٦ ستایلی تەلارسازیدا
شاتو داڤينيۆن

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١٩

قەبارەی گشتی: ٨٦٠ م٢

نهۆمەكان: ٣


تۆسکانی

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١١

قەبارەی گشتی: ٨٠٠ م٢

نهۆمەكان: ٣


پالم سپرینگز

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٢١

قەبارەی گشتی: ٦٨٥ م٢

نهۆمەكان: ٣


رۆيال كراون

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٦

قەبارەی گشتی: ١١٠٠ م٢

نهۆمەكان: ٤


پاریس-بۆردۆ

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ١

قەبارەی گشتی: ٢٩٦٠ م٢

نهۆمەكان: ٤


لەندەن-ئۆکسفۆرد

ژمارەی ستایلە تەلارسازییەكان: ٢

قەبارەی گشتی: ٢٧٨٥ م٢

نهۆمەكان: ٤


بژاردەیەكی ناوازە بۆ نیشتەجێبوون

بەرزترین ئاستی ژیان لە هەولێر

دیمەنە سروشتییەكانی ئەربیل هیڵز، كە بەوپەڕی وردەكاری و گرنگیپێدانەوە بنیات نراون، ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە ژیانێكی پڕ لە خۆشگوزەرانی. ئەو چینە سەوزاییە یەك لە دوای یەكانەی كە لە ژێر سێبەری دارە چڕوپڕەكان راكشاون، پەناگەیەكی ئارامت پێدەبەخشن بۆ حەوانەوە لە رێگەی هێوركردنەوەی شنەی با و دابەزاندنی پلەكانی گەرما و پاككردەنەوەی هەوا.

لە هەمان كاتیشدا، دەنگی ئاوی رووبارە و دەریاچەكان كەشێكی پڕ لە ئارامی و دڵنشینی و ئاسوودەییت بۆ بەردەست دەكەن و هەستەكانت دەبزوێنن.

شوێنەكانی كۆبوونەوە و كات بەسەربردن لە كەناراوەكاندا و لە نزیك دوورگە بچكۆڵانەكەدا، مرۆڤ دەگەڕێننەوە بۆ باوەشی سروشت.

لە یەكەم لێدان ئامانجەكەت بپێكە ... هەموو خەونەكانت لە یەك شوێن بەدی بێنە

خۆشگوزەرانی و دەروون ئاسووردەیی دوو كۆلەكەی سەرەكی بوون بۆ بیرۆكەی بنیاتنانی پرۆژەی ئەربیل هیڵز. ئێمە بڕوامان وایە كە سروشتی یاریی گۆڵف، وەكو گیانی ركابەریكردنی ئەرێنییانە و گونجان لەگەڵ رەوتی ژیان، دەبێتەی دەرفەتێكی نموونەیی بۆ ژیانێكی باشتر و ئاستبەرزتر. هەر لەبەر ئەو هۆكارەشە كە یانەی گۆڵفی ئەربیل هیڵز بە بەرزترین ستانداردی جیهانی و لەلایەن كۆمپانیەكی نێودەوڵەتیی پێشەنگەوە دیزاین كراوە كە تایبەتمەندە لەو بوارە و چەندین خەڵاتی جیهانیی بەسدەت هێناوە؛ لە ئەنجامیشدا یانەیەك هاتە كایەوە كە شیاو بێت بۆ لەخۆگرتنی پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان.