خێزان و ژیانی خێزانی گەورەترین سەرمایە و گرنگترین سەرچاوەی توانا و هێزمانن. ئەوانەی خێزانێكی گەورەیان هەیە، ئەوا بەخششێكی بەهاداریان پێدراوە. هەمیشە لە نێو خێزانە گەورەكاندا خێزانی دیكە هەن و، ئەوانەش پێویستییان بەوە هەیە كە لەگەڵ یەكدی گەشە بكەن و گەورە ببن. بۆیە بەمەبەستی رەچاوكردنی ئەمە، كۆشكە گەورەكانی گراند پالاس چارەسەرێكی ناوازە و رێكوپێك دەخەنە بەردەست بۆ لەخۆگرتنی ئەو خێزانە گەورانەی كە دەیانەوێ خۆشییەكانیان بەیەكەوە هاوبەش بكەن و بەردەوامی بدەنە پەیوەندیی توندوتۆڵی نێوان دایكوباوك و خوشكوبرا و مام و خاڵەكان و، لە هەمان كاتیشدا رووبەری تایبەتی خۆیان هەبێت كاتێك پێویستیان بە چێژبینین لە ژیانێكی كەسی و تایبەت هەبێت. لە رووی تەلارسازییەوە، ئیلهامی ئەم كۆشكانە لە شێوازە كلاسیكییە فەرەنسی و بەریتانییەكان وەرگیراوە، ستایلەكانیشیان بریتیە لە گراند پالاس و بۆردۆ و پاریس و لەندەن و ئۆكسفۆرد. ئەم كۆشكە دابەشكراوانە چارەسەرێكی نموونەیی و نایابن بۆ ژیانی خێزانی و گەشەسەندن.
گرنگ نییە ماڵەکەت یان پێویستیەکانی، ماڵێک لە گردەکانی هەولێر وەبەرهێنانێکی تۆکمەیە بۆ ئەوەی جێگەی خۆت و ئەو شێوازە ژیانە بگرێتەوە کە ئاواتەخوازیت بەڕێوەی بەریت. بە پلانی نهۆمی تەواو خۆکارانە و باشترین ئاستی گونجان، دەتوانیت هەموو پێکهاتەکانی پێویست ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی ژیانی خەونەکانت بژیت.
شوێنی ١٠٠ م، ڕیگای گۆڵف
حهریمی ئهربیل هێڵز، ژمارهی ١
info@erbilhills.com