شوێنێك بۆ پێکەوەبوون و یاریكردن
هەر شتێکت پێویست بێت تا تەندروست بیت و لەشێکى ساغ و لێهاتووت هەبێت و لە پەیوەندیدابیت لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت لە چوارچێوەى پڕۆژەى ئەربیل هیڵز دەست دەکەوێـت. پێویست ناكات دوور بڕۆیت ئەگەر پێداویستییەکت بوێت، ئەربیل هیڵز هەموو شتێکت بۆ دابین دەکات، لەبەر ئەوە لەم کۆمەڵگە ناوازەیە، تۆ بە ئارامی دەنویت.
لێره‌دا هەموو پێویستییه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێکوپێک دابین کراوە. چێژ له گه‌ڕان به‌نێو بازاڕدا وەربگرە و پێداویستییەکانى خۆت بکڕە، یان سه‌ردانی بانك بکە یان جلوبه‌رگت لە شوشتنگه‌ی وشك دابنێ و دواییش له قاوه‌خانه‌كه کوپێک کاپاچینۆ نۆش بکە. له ڕۆژێكی پشوودا هاوڕێكانت ببینه و پێکەوە خواردنێکى خۆش بخۆن، یان ستایلى قژت لە ساڵۆندا بگۆڕە. پێویستت به ده‌رچوون نییه له ئه‌ربیل هیڵز، هەموو پێداویستییەکى ژیانێکى خۆشگوزەران لەم کۆمەڵگە نایابە دەست دەکەوێت.
سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵگەى ئەربیل هیڵز
ماركێت
كافتريا
چێشتخانه (خواردن له ژووره‌وه و لەدەرەوە)
ده‌رمانخانه
بانك ATM +
كوافێر + سه‌نته‌ری جوانكاری
شوشتنگه + پاككردنه‌وه‌ی وشك
سه‌نته‌ری وه‌رزشی و لەشساغى
ناوچه‌یەکى وه‌رزشکردنى کراوەى هەمەجۆر
مه‌له‌وانگه‌ی كراوه
مه‌له‌وانگه‌ی داخراو
هۆڵى وه‌رزش
ژووری خولیا و ئاره‌زووه‌كان
گه‌رماو + سپا (پیاوان و ئافره‌تان)
ساونا + ژووری هه‌ڵمی (پیاوان و ئافره‌تان)
ژووری مه‌ساج (پیاوان و ئافره‌تان + خێزان)
ناوچه‌ی یاریكردنی کراوەى منداڵان + باخچه