ژیانێکى بەردەوام

tick

ئەم پڕۆژەیە بە خێرایی و هەنگاوى گەورە دەست پێدەکات‌. پانیی شه‌قامه‌كان ‌٢٧ بۆ ٣٦ مه‌تر دەبن. ژیان لێره‌ به‌ ئاسانی و خۆشیی بەڕیوەدەچێت. گشت ڕیگە و ڕێچکەکانى پیادەڕۆیی و پیاسەکردن به‌ دار و نەمام دەورە دراون و ئەو دارانەش بەردەوام ئاو دەدرێن. ئەم ڕێچکانە تایبەتن بە دانیشتوانى ئەربیل هیڵز و میوانەکانیان تا بە ئارامیی و ئاسوودەیی کاتەکانیان بەسەربەرن.

ئەربیل هیڵز تۆڕی كاره‌بای سه‌ربه‌خۆى هەیە و کارەبا ٢٤/٧ بێ پچڕان بەردەوامە. هەروەها سیسته‌می گه‌یاندن و چارەسەرکردنى ئاو و ئاوه‌رۆى خۆى هەیە كه‌ به‌ ته‌واوی تواناكانی كارده‌كەن. ژێرخانێکى پەیوەندیکردن و گەیاندنى پێشکەوتووى (نه‌وه‌ی داهاتوو)-ى، هەیە کە هەرگیز وەستان و بڕانى نیە.

سەرەڕاى ئەوەى کە سیسته‌مێکى کامیرا و چاودێریكردنی مۆدێرن بۆ پڕۆژەکە دابینکراوە، تیمەکانى ئاسایش بەردەوام دەسوڕێنەوە بۆ دابینکردنى دڵنیایی و ئاسایش بۆ دانیشتوانى پڕۆژەکە. ژیانێكی ئاست به‌رز له‌ ئه‌ربیل هیڵز چاوه‌رێته‌ و خۆت بە چێژوه‌رگرتن لە‌ ژیانێكی به‌رهه‌مدار و گه‌شاوه‌ بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت سەرقاڵ بکە.

گرنگی پێدانت تۆمار بکە

    گرنگی پێدانت تۆمار بکە